سەرنجێک لەسەر ھەڵو ێستی ڕێکخراوە مەدەنیە کانی شاری مە ریوان دەرباەری ھێرشی سەلەفیەکان بۆ سەر گەڕەکی دارسێران !

سەرنجێک لەسەر ھەڵو ێستی ڕێکخراوە مەدەنیە کانی شاری مە ریوان دەرباەری ھێرشی سەلەفیەکان بۆ سەر گەڕەکی دارسێران !
سەر دێڕی نووسراوەی ڕێکخراوە مەدەنیە کانی مە ریوان باس لە “توندووتیژی ئەم دووایەی شارەکەمان ” دەکات . بەڵام پێمان ناڵێت کامە توندوو تیژی ؟ ئەوکەسانەی توندووتیژیان کردووە کامانەن وو لە چ جێگایەک کردوویانە ؟ ھەر لە سەرەتای نوسراوەکەیانەوە دەردەکەوە کە بە داخە وە بە پێچە وانە ئیدعا کە یان ، قەزاوەتەکەیان بۆ ھێوەرکردنەوەی دۆخی شارەکە نیە ، بەڵکو بە کردەوە داپۆشنی ڕاستیە کانی چەند رۆژی ڕابووردووی شاری مە ریوانە .
لە ڕوونکرنەوەکەی ئەم بەڕێزانە دا ، باسی ھیرشی سەلەفیەکان ھیچ ناکرێ ، ھێنانی ناوی سەلەفی ش تە نانەت بۆ یەکجاریش بڤەیە . وەکو وایە نووسەرانی ” ڕوونکرنەوە” لە وڵاتێکی تر دەژین وو نێوی سەلەفی یان نە بیستووە !؟ ئەمە لەحاڵێدایەکە خۆدی سەلەفیەکان بە ئاشکرا لە تۆڕە کۆمەڵاتیەکان ھەڕەشەی کوشتن وو سەربڕین لە خەڵک دەکەن !
بەڵام لە ڕاستیدا نووسەران لە ھەموو دەنگ ووباسێکی رۆژانی ڕابوردووی شاری مەریوان بە باشی ئاگادارن . بە پیێ ھەڵویست ووڕای سیاسی ئەوان ، سەلەفیگەریی و ھێرش بۆ سەر کۆمەڵگا مە ترسی ئەمڕوی کوردستان وو خەڵکەکەی نیە . لەوە واوەتر ئێدعا دەکەن:
” ئایین پارچەیەکی دانەبڕاوی ژیانی کۆمەڵایەتیە ووپێویستییەکی مۆڕاڵی و مەعنەوی کۆمەڵگایە و لە مێژووی ئێمە دا ئە رکی ترس و تۆقاندن نەبووە ..”
بە ڕاسی ئەم چەشنە چەواشەکاریە لە دەور و نەقشی مەذھەب ، کە ھەر لە بیرەوەری ژیانی ئەم نووسەرانە دا ، ژیانی چەند نەسڵی ، نە ک ھەر لە ئێران بەڵکوو لە بەشێک لە جێھان رەش کردووە بۆ چ مەبەستێک بە دەستەوە گیراوە ؟ ژیانی بەشێکی زۆر لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ، کوردوستانیش ھەروەھا ، گیرودەی دەستی تاقم وگرووپی خۆێن ڕیژن وو ،،شمشێر بادان وو ھەڕەشەی مل پڕاندنیان تا صد متری ماڵی ئەم نووسرانە گەیشتووە ، کە چی دەفەرموون :
” گەلی ئێمە خاوەن بیرووباوەریی خۆیەتی ، ئایین بەجۆرێک لەگەڵ ژیانی نەتەوەیی وو داب وو نەریتی ئێمە خۆی گونجاندووە و بووە بە بەشێکی دانە بڕاو لە ژیانی کۆمەڵایەتی و شایانی ڕێز لێ گرتنە ”
بە ڕاستی ئەرکی چالاکی مەدنی وو تاکی پێشرەو ئەمەیە ؟ ئایا ئەم چەشنە پێدا ھەڵکوتن بە باڵای ئایین دا دەستی کۆنە پەرستانی وەک سەلەفی بۆ ھێرشی زیادتر لە سەر خەڵک ئاواڵە تر ناھێڵیتەوە ؟ ئایین لەگەڵ ژیانی نەتەوەیی وو داب ونەریتی ئێمە خۆی گونجاندووە ، یا دار دەستی چینە داراکان بووە بۆ داسەپاندنی زۆڵم ووستەم دژی خەڵکی ھەژار وو فەقیر ؟
خۆ لادانی بە یانیەی ڕێکخراوە مەدەنیەکانی شاری مەریوان لە راستیەکانی چەند ڕۆژی ڕابوورووی ئەم شارە وو خۆ گێل کردن بەرانبەر بە کردەوەی قیزەونی سەلەفیە کان جێگای پرسیار وو ڕەخنەی ھەموو تاکێکی ئازادیخۆازە .
ھۆمایون گۆدازگەر
١٧ اردیبھشت ١٤٠٠
Se oversettelse