26/09/2025

در مورد آزادی بیان و دادگاهی کردن روزنامه نگاران و فعالین سیاسی و مدنی در کردستان نسرین محمودی آذر

کُردی / فارسی

سەبارەت بەئازادی ڕادەربڕین ودادگای کردنی چالاکوانانی ڕۆژنامەنووس وسیاسی ومەدەنی لەکوردستان

نەسرین محموودی ئازەر

حکوومەتی زاڵ بەسەر کوردستانی عێراقدا، حکومەتێکە دژی هەموو ئازادییە تاکەکەسی و بەکۆمەڵەکان، دژی ئازادی ڕادەربڕین، ئازادی بەڕێوەبردنی گردبوونەوە و ناڕەزایەتی، مانگرتن و جەنەگرتن، خۆشبژیوی و ئیمکانیات تەنیا لە بەردەست گرووپێکی تایبەت لە گرێدراوان و بازنەی خودییەکانی ڕێبەرانی حزبە دەسەڵاتدارەکان بەتایبەت پارتی و یەکێتیدایە.
سیستەمی سیاسی زاڵ سیستەمێکی عەشیرەییە و پشتی بە یاساگەلی کۆنەپەرستانە، پیاوسالار، نەریتی و ئایینییەوە بەستووە. لەم سیستەمەدا ئازادی جێگە و پێگەیەکی نیە و تەنیا لە پەسندکردنی یاسا و ژێستی ڕووناکبیرانەی سیاسەتوانان و ڕێبەرانی سیاسیدا کورت بووەتەوە، بۆ پێکهێنانی وەهم لەناو بندەستانی کۆمەڵگادا. لە کۆمەڵگایەکدا کە پەیوەندییەکانی زاڵ بەپێی زۆر و زێڕ بیچمیان گرتووە، ئاشکرایە بوونی پەرلەمان و سیستەمی داد لە خزمەت چینی زاڵدایە و یاسا پەسندکراوەکان هیچ گەرەنتییەک نیە بۆ بەڕێوەچوونیان. دادگا و مەحکەمەکان بە هیچ شێوەیەک شوێنی داد و بەڕێوەچوونی دادپەروەری و گەڕاندنەوەی مافی پێشێلکراوی ستەم لێکراوان نین. ڕێبەرانی حزبە دەسەڵاتدارەکان سەرجەم جومگەکانی دەسەڵاتیان قۆرخ کردووە، لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک (زۆنی زەرد) پارتی و لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەدا یەکێتی دەسەڵاتی بێ ڕکابەرن. لە پارتیدا بنەماڵەی بارزانی و لە یەکێتیدا بنەماڵەی تاڵەبانی و شێخ جەنگی دەستیان بەسەر بیرە نەوتەکان و گاز، هێزی پێشمەرگە، ئاسایش، هێزە ئەمنییەکانی (پاراستن و زانیاری)، پۆستە گرنگە حزبی و حکوومییەکان داگرتووە.
ئەم ڕێبەرە خۆسەپێنانە لە ڕادەبەدەر دژە ئازادی، دژە ژن، پیاوسالار و نوقمی ئایینن، لە ڕێگەی دەسەڵاتی ئابووری و عەسکەری و بە پاڵپشتی چەک و سیلاح و ئیمکانیاتی لۆجستی و هاوکات کەڵک وەرگرتن لە ئایین لە ساڵی ١٩٩١ەوە تاکوو ئەمڕۆ لە ڕێگەی سەرکوت و گەمژاندنەوە دەسەڵاتی خۆیان بەسەر خەڵکی کوردستانی عێراقدا سەپاندووە.
سەرۆکانی حکوومەتی هەرێم ساڵانێکە لە هیچ چەشنە توند و تیژییەک لە دژی ڕۆژنامەنووسان و ڕەخنەگران دریخیان نەکردووە کە لە ڕێگەی نووسینی ڕاستییەکانەوە سیمای واقیعی ئەوان بۆ خەڵک ئاشکرا دەکەن. پارتی و یەکێتی بەپێی ئامارە نافەرمییەکان دەستیان هەبووە لە کوژرانی زیاتر لە بیست هەزار ژندا، لەم کۆمەڵگا بەڵا لێدراوەدا ساڵانە بە هەزاران ژن دەبنە قوربانی قەتڵی ناموسی و یان بە هۆی بارودۆخێک کە دەرەنجامی سیاسەتی حکوومەتی پیاوسالاری زاڵە، دەست دەدەنە خۆکوژی و خۆسووتاندن. دەسەڵاتداران لە کاتێکدا لە حاند ڕۆژنامەنووسان و ڕەخنەگران بەوپەڕی دڵڕەقی دەجوڵێنەوە، بەڵام لەگەڵ سیاسەتی کۆنەپەرستانە و دژەگەلی ئێران و تورکیا لە کوردستانی عێراقدا هاوسۆزن. ئەم دوو عەشیرەتە بە ڕەچاوکردن و لە ژێر پاڵپشتی دوو وڵاتی دراوسێدا، واتە ئێران و تورکیا، لە ماوەی دەسەڵاتداری خۆیاندا ڕۆژنامەنووسان و ڕووناکبیران، ڕێبەرانی یەکێتییە کرێکارییەکان و زۆر کۆمۆنیستی هەڵکەوتەیان تیرۆر یان زیندانی کردووە.
شاپور و قابیل دوو لە ئەندامانی ڕێبەرایەتی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراقیان بە ڕۆژی ڕوون لە شاری هەولێردا کوشت. سەردەشت عوسمانیان تەنیا بە هۆی هێنانی یەک ڕستە لە نووسینێکیدا ڕفاند و پاشان لەشی بێگیانیان لە دەرەوەی شاردا فڕێ دا. بنکەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری لە شاری سلێمانی کرایە ئامانج و لە کاتی گفتوگۆی نێوان شاندی حزبی کۆمۆنیست و یەکێتیدا پێنج کەس لە کادیرە لێهاتووەکانی حزبی کۆمۆنیستیت دەستڕێژی گوللەیان لێکرا و کوژران …
بەم نزیکانەش پێنج ڕۆژنامەنووسیان بە ناوەکانی: شێروان شێروانی، مەلاشڤان سەعید بەڕۆژکی، ئەیاس کەرەم پەرچی، هاریوان عیسا و گۆهدار محەممەدئەمین دەستبەسەر کردووە و لە ڕێکەوتی ١٦/٠٢/٢٠٢١ لە دادگەی هەولێردا هەر یەکە و ماوەی ٦ ساڵیان حوکم داون. تاوانیشیان تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی، ڕێک بە کۆپیکردنی سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران کە ماوەی ٤٣ ساڵە هەر چەشنە ئازادییەکی ڕادەربڕینی لە خەڵکی ئێران زەوت کردووە و وەڵامی هەر جۆرە ناڕەزایەتییەکی بە گوللە داوەتەوە و ئێستاش هەر وایە.
بۆ راوەستان لە دژی سەرکووت، کووشتار و تیرۆر و بێمافی و وهەروەها پاشەکشە بە دەستەڵاتی بنەماڵەیی پێویستمان بە خۆسازدان و رێکخستنی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش هەیە، تەنیا بە هاتنە مەیدانی ئەم خەلکە بەش مەینەت و حەق خوراوەیە دەتوانین پێش بە حوکمی ئەم دوو بنەماڵەیە بگیرین و بە ئاڵ و گۆری بنچینەیی ئازادی یکسانی بۆ هەمووان دابین کەین.
١٨ فێبریواری ٢٠٢١ زایینی
٣٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ کۆچی هەتاوی
—————————————————-

در مورد آزادی بیان و دادگاهی کردن روزنامه نگاران و فعالین سیاسی و مدنی در کردستان

نسرین محمودی آذر

حکومت حاکم بر کردستان عراق یک حکومت ضد آزادیهای فردی و جمعی است، آزادی بیان، آزادی برگزاری اجتماعات و اعتراضات، اعتصاب و تحصن همانند برخوداری از رفاه و امکانات در انحصار گروهی خاص از وابستگان و حلقه ی خودیهای رهبران احزاب حاکم بخصوص پارت دمکرات و اتحادیه میهنی است. نظام سیاسی حاکم نظامی عشیره ای و متکی بر قوانین ارتجاعی، مرد سالار، سنتی و مذهبی است. در این سیستم آزادی جایگاهی ندارد و تنها در تصویب قوانین و ژست روشنفکرانه دولتمردان و رهبران سیاسی برای ایجاد توهم در بین فرودستان جامعه خلاصه شده است. در جامعه ای که مناسبات حاکم بر اساس زور و زر شکل گرفته است بدیهی است وجود پارلمان و سیستم قضایی در خدمت طبقه حاکم است و قوانین تصویب شده ضمانت اجرایی ندارد. دادگاهها و محاکم به هیچ وجه محل داد و اجرای عدالت و بازستاندن حقوق پایمال شده ی ستم دیدگان نیستند.
رهبران احزاب حاکم تمامی ارکان قدرت را در اختیار گرفته اند، در استانهای هه ولیر و دهوک ( منطقه زرد) پارت دمکرات و در استانهای سلیمانیه و حلبچه اتحادیه میهنی حاکم بی چون و چرا هستند. در پارتی خانواده ی بارزانی و در اتحادیه خانواده ی طالبانی و شیخ جنگی، چاههای نفت و گاز، نیروهای پیشمرگ، آسایش، نیروهای اطلاعاتی، امنیتی( پاراستن و زانیاری)، پستهای مهم حزبی . دولتی در انحصار اینان است.
این رهبران خودگمارده به غایت ضد آزادی، ضد زن، مردسالار، مذهب زده از طریق سیطره ی اقتصادی و نظامی و با اتکا بر اسلحه و امکانات لجستیکی و همزمان با بهره گیری از عنصر مذهب از سال ۱۹۹۱ تا به امروز سلطه ی خود را با سرکوب و تحمیق بر مردم کردستان عراق تحمیل کرده اند.
سردمداران حکومت اقلیم سال هاست از هیچ نوع خشونتی در برابر روزنامه نگاران و منتقدانی که با نوشتن حقایق چهره واقعی آنان را برای مردم اشکارمیکردند، کوتاهی نمیکند. پارتی و اتحادیه میهنی در کشتن بالغ بر بیست هزار زن بر طبق آمارهای غیر رسمی دست داشته اند، در این جامعه ی مصیبت زده سالانه هزار زن قربانی قتلهای ناموسی میشوند و یا در اثر اوضاعی که نتیجه سیاستهای حکومت مردسالارانه حاکم است، دست به خودکشی و خودسوزی میزنند. حاکمان در حالی که برای روزنامه نگاران و منتقدین شمشیر را از رو بسته اند، در همراهی با سیاستهای ارتجاعی و ضد مردمی ایران و ترکیه در کردستان عراق کم نگذاشته اند. این دو عشیره با الگو برداری و تحت حمایت دو کشور همسایه یعنی ایران و ترکیه در طول حاکمیت خود روزنامه نگاران و روشنفکران، رهبران اتحادیه های کارگری، کمونیستهای برجسته ی زیادی را ترور کرده یا به زندان انداخته اند.
شاپور و قابیل دو تن از اعضای رهبری حزب کمونیست کارگری عراق را در روز روشن در شهر اربیل به قتل رساندند. سردشت عثمان را تنها بخاطر یک جمله در نوشته اش ربودند و سپس پیکر بیجانش را بیرون از شهر رها کردند. مقر حزب کمونیست کارگری در شهر سلیمانیه را آماج حمله قرار دادند و در هنگامی که هیئتهای حزب کمونیست و اتحادیه میهنی درحال مذاکره بودند در همان زمان پنج تن از کادرهای برجسته ی آن حزب را در حالی که داخل اتومبیل بودند به رگبار بستند و کشتند…
به تازگی پنج تن از روزنامه نگاران را با اسامی ‎شێروان شێروانی، مەلا شڤان سەعید بەڕۆژکی، ئەیاس کەرەم پەرچی، هاریوان عیسا و گوهدار محەممەدئەمین را دستگر و در تاریخ ۱۶/۲/۲۰۲۱ در داگاه اربیل برای هر کدام شش سال حکم صادر کردند. آن هم به جرم برهم زدن امنیت ملی، دقیقا با کپی برداری از جمهوری اسلامی ایران که ۴۳ سال است، هر گونه آزادی بیان را از مردم ایران سلب کرده و جواب هر اعتراضی را با گلوله پاسخ داده و می دهد.
برای ایستادگی در مقابل سرکوب، کشتار، ترور و بیحقوقی و همچنین تحمیل عقب نشینی به حکومت طایفی نیازمند اتحاد و سازماندهی کارگران و زحمتکشان هستیم، تنها با به میدان آمدن این مردم ستمدیده و بیحقوق است که میتوانیم در مقابل حکومت این دو خانواده بایستیم و با تغییرات بنیادی، آزادی و برابری را برای همگان به ارمغان بیاوریم.
18 فوریه 2021
30 بهمن 1399

حکوومەتی لەکوردستانی عێراقدا،حکومەتێکە دژی هەموو ئازادییە تاکەکەسی و بەکۆمەڵەکان، دژی ئازادی ڕادەربڕین.

اشتراک گذاری